هونەرمەندێکی کورد لە بوومەلەرزەکەی باکووری کوردستان گیانی لەدەستدا
K24 - ههولێر:
زیلان تیگریز، هونهرمهندی باكووری كوردستان بههۆی بوومهلهرزهكهی توركیا و باكووری كوردستانهوه گیانی لهدهستدا.
رۆژی شهممه (11ـی شـوبات/فێبرایهری 2023)، تهرمی زیلان تیگریز، گۆرانیبێژی باكووری كوردستان لهژێر داروپهردووی باڵهخانه رووخاوهكانی دیاربهكر دۆزرایهوه.
هاوڕێیهكی زیلان به كوردستان24ـی راگهیاند، دوای شهش رۆژ مانهوه لهژێر داروپهردووی باڵهخانهیهكی دیاربهكردا تهرمی هونهرمهندهكه دهرهێندراوه.
له دیاربهكر له كۆی حهوت باڵهخانهی رووخاو، تا ئێستا دوو باڵهخانه پاككراونهتهوه و بهگوێرهی ئافاد هیچ تهرمێك لهژێر داروپهردوویاندا نهماوه. پڕۆسهی گهڕان و رزگاركردنی هاووڵاتییان لهژێر داروپهردووی پێنج باڵهخانهی دیكهشدا بهردهوامه.
دوای شەش رۆژ لە روودانی یەکەم بوومەلەرزە لە تورکیا، باکووری کوردستان، سووریا و رۆژئاوای کوردستان، ئەمڕۆ یهكشهممه (12ـی شوبات/فێبرایهری 2023)، ژمارەی گیانلەدەستدان 28 هەزار کەسی تێپەڕاند.
رێکخراوی تەندروستی جیهانی بڵاویکردەوە، بەهۆی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سوریاوە 26 ملیۆن کەس زیانمەندبوون.
رێکخراوی تەندروستی جیهانی بڵاویشیکردەوە، بەهۆی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سوریاوە 4 هەزار باڵەخانە بەتەواوی وێرانبوون و زیاتر لە 10 نەخۆشخانەی گەورە زیانیان بەرکەوتووە.
تەندروستی جیهانی باسی لەوەشکردووە، بانگەوازێکی بەپەلەیان بۆ کۆکردنەوەی 42 ملیۆن دۆلار هاوکاری و کۆمەکی بۆ بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا راگەیاندبووە و تا ئێستا نزیکەی 16 ملیۆن دۆلارییان بۆ ئەو دوو وڵاتە تەرخانکردووە
روونکردنەوەی یەکێتی ئەوروپا
نێردەی یەکێتی ئەوروپا بۆ سووریا رایگەیاند، تۆمەتبارکردنی یەکێتی ئەوروپا بە نەگەیاندنی هاوکارییەکان نادادپەروەرانەیە.
دان ستۆینێسکۆ نێردەی یەکێتی ئەوروپا بۆ سووریا ئاشکرایکرد، تەواو نادادپەروەرانەیە، یەکێتی ئەوروپا بە پێنەدانی هاوکاری بە سووریا تۆپەتباربکرێت، لەکاتێکدا یەکێتی ئەوروپا چەندین دەیەیە بەردەوام لە قەیرانی بوومەلەرزە و قەیرانەکان بەگشتی هاوکاربووە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئۆپۆزسیۆنی سووریا رێگریدەکات لە گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکەی رۆژئاوای کوردستان و سووریا، نەتەوەیەکگرتووەکانیش داوا دەکات سزاکانی سەر سووریا نەبنە رێگر بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان بە لێقەوماوان.
کوبا تیمێکی پزیشکی 32 کەسی رەوانەی تورکیا کرد
وەزارەتی تەندروستی کوبا رایگەیاند، وەک هاوکارییەک بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکەی تورکیا، تیمێکی پزیشکی 32 کەسی رەوانەی تورکیا دەکەن و بەزووترین کات دەگەنە شوێنی بوومەلەرزەکە.
جەختیشیکردەوە، تیمەکە پێکهاتووە لە 11 پزیشک لە پسپۆڕییە جیاوازەکان و چەندین پەرستاری بە ئەزموون، کە بەشداریان لە چەندین ئەرکی دیکەی هاوشێوە کردووە.
وەزیری تەندروستی کوباش ئاماژەی بەوەدا، هاوشێوەی وڵاتانی دیکە یارمەتی لێقەوماوانی تورکیا دەدەن.
دوای 35 ساڵ دەروازەی سنووری نێوان تورکیا و ئەرمینیا کرایەوە
دەروازەی سنووری ئالیجان کە دەکەوێتە نێوان ئەرمینیا و پارێزگای ئیدری تورکیا، لە دوای 35 ساڵ لە داخرانی، بۆ گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بە لێقەوماوانی بوومەلەرزەکان، کرایەوە.
لە دوای بوومەلەرزەکانی 6ی شوباتی 2023ی تورکیا و سووریا هاتنی هاوکاری مرۆیی لە وڵاتانی دراوسێی تورکیاوە بەردەوامن. پێنج بارهەڵگر هاوکاری مرۆیی کە لە ئەرمینیاوه بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکان ئامادە کرابوون، گەیەندرایە سەر پردی ئالیجان لەسەر سنووری نێوان ئەرمینیا و تورکیا.
بورهان چۆللو، بەڕێوبەری لقی پارێزگای ئیدری سهرۆكایهتی ئیدارهدانی كارهسات و باری لهناكاو، و بەرپرسانی سەربازیی تورکیا، پێشوازییان لە شاندەکەی ئەرمینیا کرد و دوای ئەنجامدانی کارە فەرمییەکان، هاوکارییەکان نێردران بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکان.
دەروازەی سنووری ئالیجان، کۆتا جار لە ساڵی 1988دا و لە کاتی بوومەلەرزەکەی ئەرمینیا بەکارهێندرا و لە رێگەیەوە هاوکارییە مرۆییەکانی رێکخراوی مانگی سووری تورکی گەیەندرانە ناوچە زیانلێکەوتووەکانی ئەرمینیا.