ڤاڵدێز ده‌گه‌ڕێته‌وه پرێمه‌ر لیگ
ڤیكتۆر ڤاڵدێز، گۆڵپارێزی كه‌ته‌لۆنی پێشووی بارسێلۆنا و مانچێسته‌ر یونایتد له ئێستادا له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی پرێمه‌ر لیگ به ته‌واوه‌تی رێككه‌وتووه و، له چه‌ند كاتژمێری داهاتووش به فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نرێت.
به‌پێی هه‌واڵی Sky sportsـی به‌ریتانیا، ڤیكتۆر ڤاڵدێز بۆ وه‌رزی داهاتوو یاریی بۆ یانه‌ی میدزلبڕه ده‌كات كه ئه‌م وه‌رزه گه‌ڕاوه‌ته‌وه پرێمه‌ر لیگ، بڕیاریشه ئه‌مڕۆ پشكنینی پزیشكی بۆ بكرێت و رۆژی دواتریش راسته‌وخۆ به میدیاكان بناسێندرێت.
ڤاڵدێزی ته‌مه‌ن 34 ساڵان، له ئه‌كادیمیای لاماسیای تایبه‌ت به بارسێلۆنا پێگه‌یشتووه، بۆ ماوه‌ی 12 وه‌رزه زیاتر له 20 نازناوی له‌گه‌ڵ یانه‌ی بلاوگرانا بردۆته‌وه، دواتر له 2014 تووشی پێكان بوو، پاشان له هاوینی 2015 په‌یوه‌ندی به مانچێسته‌ر یونایتد كرد، وه‌رزی رابردووش به شێوه‌ی خواستن یاریی بۆ یانه‌ی ستاندار لیاگی به‌لجیكاوه كرد.