له وێمبڵدۆن، سێرینا چووه فیناڵ، خوشكه‌كه‌شی ماڵئاوایی كرد
كه‌مێك پێش ئێستا، سێرینا وێلیامز به بردنه‌وه‌ی له خانمه تێنسزانێكی رووسیا خۆی گه‌یانده فیناڵی وێمبڵدۆن، له یارییه‌كی دیكه‌یشدا، ئانجیلیك كێربه‌ری ئه‌ڵمانیا هاوشان له‌گه‌ڵ سێرینا خۆی گه‌یانده یاریی كۆتایی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه.
له قۆناخی پێشكۆتایی پاڵه‌وانییه‌تیی وێمبڵدۆنی 2016، سێرینا وێلیامز، خانمه تێنسزانی ئامێریكا و پۆلێنكراوی یه‌كه‌می جیهانی ڕووبه‌ڕووی یلینا ڤیسنینای خانمه تێنسزانی رووسیا بووه و یارییه‌كه‌شی به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ‌وڵام لێ برده‌وه و خۆی گه‌یانده فیناڵ، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانیش (5 ـ 7) و (6 ـ 7) بوون.
له یارییه‌كی دیكه‌ی هه‌مان قۆناخ‌دا، ئانجلیك كێربه‌ر، خانمه تێنسزانی ئه‌ڵمانیا و پۆلێنكراوی چواره‌می جیهانی به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێبه‌رامبه‌ر له ڤینۆس ویلیامزی ئامێریكا برده‌وه كه له ریزبه‌ندی هه‌شته‌می باشترین تێنسزانانی جیهان دێت.
بڕیاریشه یاریی كۆتایی پاڵه‌وانییه‌تیی تێنسی وێمبڵدۆنی 2016 له نێوان سێرینا ویلیامز و ئانجیلیك كێربه‌ر بكرێت.