سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق دەکات

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ سێشەممە 14ی شوباتی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە فوتوشی ماتسوموتۆ باڵیۆزی نوێی ژاپۆن لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و هەڕەشەکانی تیرۆر تاوتوێ کران.

هەروەها باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق پێزانینی بۆ خەبات و قوربانیدانی گەلی کوردستان بۆ گەیشتن بە ئازادی هەبوو و، ئەوەشی ڕاگەیاند، وڵاتەکەی خوازیاری ئەوەیە لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا بوژانەوە و سەقامگیری هەبێت و داواشی کرد پەیوەندییەکانی نێوان ژاپۆن و عێراق و هەرێمی کوردستان پەرە بستێنێت و کورتەیەکیشی لە بارەی پڕۆژە ئابووری و ژێرخانییەکانی ژاپۆن لە عێراق و هەرێمی کوردستان خستەڕوو.

لە بەشێکی دیکەی ئەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی سوپاسی هاوکارییەکانی ژاپۆنی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ باڵیۆزی ژاپۆن خواست لە ئەرک و کارەکانیدا.

.