به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن یه‌كه‌م منداڵی تووشبووی شێرپه‌نجه ره‌وانه‌ی ئیسپانیا كرا
K24 - هەولێر:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن، یەکەم منداڵی تووشبووی شێرپه‌نجه گەیه‌ندرایه شاری بەرشەلۆنەی ئیسپانیا.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 14ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2023)، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: دوای ساڵێک کارکردن لەسەر پڕۆژەی چارەسەرکردنی منداڵانی توشبووی نەخۆشی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان، رۆژی 5ـى شوباتی 2023، یەکەم منداڵ کە تەمەنی 2 ساڵە، گەیه‌ندرایه شاری بەرشەلۆنەی ئیسپانیا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری‌دا هه‌روه‌ها هاتووه: ئەم پڕۆژە، کە بە هاوکاری فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، نوێنەرایەتییەکان، رێکخراوی منداڵپارێز، حکومەتی هەرێمی کەتەلۆنیا و وەزارەتی تەندروستی ئیسپانیا ئەنجام دەدرێت، تایبەتە بەو منداڵانەی توشی نەخۆشی شێرپەنجە بوونه و چارەسەرکردنیان لە کوردستان ئاسان نییە.
ئایدن ئۆستان کاربەڕێکەری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا و پورتوگال، بە پێگەى فەرمیی حکومەتى هەرێمى کوردستانی راگەیاندووه: "ئێمە وەک نوێنەرایەتیى حکومەتى هەرێم لە وڵاتى ئیسپانیا، پتر لە ساڵێکە کار لەسەر ئەم پڕۆژەیە دەکەین، بۆ ئەو منداڵانەى کە تووشى نەخۆشى شێرپەنجەن و لە کوردستان چارەسەریان ئەستەمە، هەوڵدەدەین بیانهێنین بۆ ئێرە، یەکەم منداڵیش خەڵکى شارى کەرکووکە و گەیشتووەتە بەرشەلۆنای ئیسپانیا."
روونیشیكرده‌وه، تێچووی نەشتەرگەری و پڕۆسە پزیشکییەکانی منداڵە نەخۆشەکان، لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کەتەلۆنیا و ئیسپانیایە، هاتووچۆ و مانەوەشی لە ئەستۆی رێکخراوی رۆناڵد ماکدۆناڵدهاوسه، تا ئەو کاتەی چارەسەری تەواوەتی بۆ دەدۆزرێتەوە.
ئایدن ئۆستان باسى لەوەشکرد، پڕۆژەکە تایبەتە بە هەموو منداڵانى کوردستان بە بێ جیاوازى، یەکەم نموونە ئەم منداڵە گەیشتووەتە هەرێمى کەتەلۆنیا و هیوادارین بتوانین چارەسەرى تەواوى بۆ بدۆزرێتەوە و بە تەندرووستى باش بگەڕێتەوە هەرێمى کوردستان و بەردەوامیش بین لە پڕۆژەکە بۆ خزمەتکردنی منداڵانى تر."