له‌باره‌ی حه‌جكردنی ئه‌مساڵه‌وه ئاگادارییه‌ك بڵاوكرایه‌وه
K24 - هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان، داوا له كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومره ده‌كات، سه‌ردانی نوسینگەکانی حەج و عومرە لە شارەکانیاندا بکەن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە لە نووسراوێکدا کە ئاراستەی نووسینگەکانی حەج و عومرە لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان کراوە، داوا لەسەرجەم کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دەکات، ئەوانەی دەیانەوێت بۆ پرۆسەی حەجی ئەمساڵ 2023 هاوەڵی حاجیانی کوردستان بن، لە رۆژی 16\2\2023 دەتوانن سەردانی نوسینگەکانی حەج و عومرە لە شارەکانیان بکەن، بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمی بەشداربوون، بەپێی ئەو مەرجانەی کە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومرەوە، بۆ کۆمپانیاکانی تایبه‌ت به گه‌شتی حەج و عومرە لە هەرێمی کوردستان، دەرکراون .
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، دوا وادەش بۆ پێشکەشکردن، تاکو 3\3\2023 دەبێت.