كوشتنی ره‌شپێستێكی ناڕه‌زایی ئه‌مه‌ریكییه‌كانی به‌دوای خۆیدا هێنا
K24 - هه‌ولێر:
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت، دوو پۆلیس له شاری باتۆنی ویلایه‌تی لویزیانای ئه‌مه‌ریكا، هاووڵاتییه‌كی ره‌شپێستیان گرتووه و خستوویانه‌ته سه‌ر زه‌وی.
دواتر یه‌كێك له پۆلیسه‌كان ده‌مانچه‌كه‌ی ده‌رده‌هێنێت و چوار گوللـه له سینگی هاووڵاتییه ره‌شپێسته‌كه ده‌دات و ده‌یكوژێت.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م گرته ڤیدیۆییه، ناڕه‌زایی زۆری به‌دوا خۆیدا هێنا و حاكمی ویلایه‌تی مینیۆسیتا داوای له كۆشكی سپی كرد، لێژنه‌یه‌كی بێلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی له دۆسیه‌ی كوشتنی ئه‌و هاووڵاتییه ئه‌مه‌ریكییه ره‌شپێسته پێكبهنرێت.
له‌ماوه‌ی رابردوودا، كوشتنی چه‌ند هاووڵاتییه‌كی ره‌شپێست له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌مه‌ریكاوه، ناره‌زایی زۆری له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌دوای خۆیدا هێنا و ئێستا به فه‌رمی داوا له كۆشكی سپی و پۆلسیی فیدرالی ئه‌و وڵاته ده‌كرێت، ئه‌نجامده‌ران سزا بدرێن و لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌و دۆسیانه‌دا بكرێت.