ئه‌مریكا: گه‌شتی هه‌وایی له داڵاس قه‌ده‌غه‌كرا
K24 – هه‌ولێر
له ئه‌مریكا گه‌شتی هه‌وایی له شاری داڵاس له ویلایه‌تی تێكساس ئه‌مریكا قه‌ده‌غه‌كرا.
ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی ئه‌مریكا قه‌ده‌غه به سه‌ر هاتۆچوی فڕۆكه له ئاسمانی شاری داڵاس سه‌پاند، پاش ئه‌وه‌ی كه له میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانێك چوار پۆلیس به قه‌ناس كوژران و حه‌وتی دیكه‌ش برینداربوون.
قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شتی هه‌وایی له دالاس بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ده‌بێت كه پۆلیس به‌دوای ته‌قه‌كه‌ران ده‌گرێت و كه‌سیكیشی به تۆمه‌تی تێوه‌گلان ده‌ستگیرا كراوه.
پۆلیسی دالاس رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ گومانلێراوێك بۆ ماوه‌ی 45 خوله‌ك شه‌ڕیان كردووه، كه له كاتی دانوستان به پۆلیسی رایگه‌یاندووه: "كۆتایی دێت و ژماره‌یه‌كی زۆرتری پۆلیس ده‌كوژرێن"، هه‌روه‌ها باس له بوونی بۆمبێك له ناوه‌ڕاستی شاره‌كه كردووه.