زیاتر لە 12 ملیۆن کەس بەشداری لە مەراسیمی ئیمام مووسای کازمدا دەکەن

دوا ڕۆژی یادکردنەوەی شەهیدبوونی ئیمام کازم لەبەغدا - وێنە: ئاکام فەهمی/ کوردستان24
دوا ڕۆژی یادکردنەوەی شەهیدبوونی ئیمام کازم لەبەغدا - وێنە: ئاکام فەهمی/ کوردستان24

K24 - هەولێر:

ئه‌میندارییه‌تی مه‌زارگه‌ی كازمییه له‌ به‌غدا‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، زیاتر له‌ 12 ملیۆن سه‌ردانیكار له‌ مه‌راسیمی یادكردنه‌وه‌ی كۆچی دوایی ئیمام مووسای كازمدا به‌شداربوونه‌.

مه‌زارگه‌ی كازمییه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای ده‌كات، بۆ به‌شداریكردن له‌ مه‌راسیمی یادكردنه‌وه‌ی كۆچی دوایی ئیمام مووسای كازم، زیاتر له‌ 12 ملیۆن سه‌ردانیكار به‌شدارییان كردووه‌.

هاوكات هه‌زار بنكه‌ی پێشوازی و پێنج هه‌زار خۆبه‌خش له‌ به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمه‌كه‌دا به‌شداربوونه‌ و رێوڕه‌سمه‌كه‌ له‌ كه‌شێكی پڕ له‌ ئاسایش و سه‌قامگیردا به‌ڕێوه‌چووه‌.