چین: دژی هەر پەیوەندییەکی سەربازی فەرمین لەنێوان ئەمه‌ریکا و تایوان
K24 - هەولێر:
وانگ وێنبینگ گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند، وڵاتەکەی بەتوندی دژی هەر پەیوەندییەکی سەربازی فەرمین لەنێوان ئەمه‌ریکا و تایوان.
هه‌روه‌ها راشیگەیاند، ئەو باڵۆنە چینییەی چووە ئاسمانی ئەمه‌ریکاوە، سیخوڕی نەبووە و گەیشتنیشی بۆ ئەو ناوچەیە بەڕێککەوت بوو.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین گوتی: "بەتوندی دژی پەیوەندی سەربازی فەرمی لەنێوان ئەمریکا و تایوان دەوەستینەوە، داوادەکەین ئەمه‌ریکا پابەندی بنەمای چینی یەکگرتووبێت، ئەو هاوکارییانەی ئەمه‌ریکا پێشکەشی تایوانی دەکات، بەرژەوەندیخوازانەیە و خزمەت بە سەربەخۆی تایوان ناکات.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئەو باڵۆنانەی لە ئاسمانی ئەمه‌ریکا بوون لەلایەن هیچ ستافێکەوە کۆنترۆڵ نەکراون و چوونیشیان بۆ ئاسمانی ئەمه‌ریکا بەتەواوی ڕێککەوت بوو".