سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بۆ كۆچی دوایی حه‌مید ئه‌فه‌ندی بڵاوكرده‌وه‌

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 - هه‌ولێر:

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كۆچی دوایی فەرماندەی تێکۆشەری ناسراوی کوردستان حەمید ئەفەندی، په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی (17ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامێكدا بۆ كۆچی دوایی حه‌مید ئه‌فه‌ندی، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان رایگه‌یاند، "بە خەم و پەژارەیەکی قووڵەوە، هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگە و فەرماندەی ماندوونەناسی هەر دوو شۆشی ئەیلوول و گوڵان و تێکۆشەری ناسراوی کوردستان و وەزیری پێشووتری پێشمەرگە ، مامۆستا حەمید ئەفەندی-م پێگەیشت".

هه‌روه‌ها مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، "حەمید ئەفەندی، یەکێک لە پێشمەرگە ئازا و بەوەفاکانی کوردستان بوو، کە بەشداری لە چەندین داستانی پڕ لە قارەمانیێتی پێشمەرگەی کوردستان کردووە و هەموو تەمەنی خۆی لە پێشمەرگایەتی و بەرگریکردن لە کوردستان بەسەر بردووە. بۆیە یادی هەمیشە بە زیندوویی دەمێنێتەوە".

له‌ كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە نیشتمانپەروەرەکەی و کەس و کار و هەڤاڵەکانی ده‌كات و رایگه‌یاندووه‌، "خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. خوای مەزن و دلۆڤان، گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەموومان ببەخشێت".

ده‌قی پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی فەرماندەی تێکۆشەری ناسراوی کوردستان حەمید ئەفەندی:

بە خەم و پەژارەیەکی قووڵەوە، هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگە و فەرماندەی ماندوونەناسی هەر دوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و تێکۆشەری ناسراوی کوردستان و وەزیری پێشووتری پێشمەرگە ، مامۆستا حەمید ئەفەندی-م پێگەیشت. 
حەمید ئەفەندی، یەکێک لە پێشمەرگە ئازا و بەوەفاکانی کوردستان بوو، کە بەشداری لە چەندین داستانی پڕ لە قارەمانیێتی پێشمەرگەی کوردستان کردووە و هەموو تەمەنی خۆی لە پێشمەرگایەتی و بەرگریکردن لە کوردستان بەسەر بردووە. بۆیە یادی هەمیشە بە زیندوویی دەمێنێتەوە.  
پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە نیشتمانپەروەرەکەی و کەس و کار و هەڤاڵەکانی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. خوای مەزن و دلۆڤان، گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەموومان ببەخشێت. 

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان