ئەمەریکا کەلوپەلی فریاگوزاری بۆ پاڵپشتیکردنی زیانلێکەوتووەکانی بوومەلەرزە دابین دەکات

K24 - واشنتن

رۆژی هەینی 17ی شوباتی 2023، دەزگای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە کە لە سەرەتای ئەو بەیاننامە رۆژنامەوانییەدا هاتوە: "ئەمەریکا لە رێگەی ئاژانسی ئەمەریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID)، دوای بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی 6ی مانگ، بڕی زیاتر لە 2.5 ملیۆن دۆلار پێداویستی فریاگوزاری بۆ خەڵکی تورکیە دەگوازێتەوە.

جێفری ئێڵ فلەیک باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا لەگەڵ گەیشتنی گەیاندنی سەرەتایی ئەم پێداویستیانە لە فڕۆکەخانەی ئەدەنە کۆبووەوە لەکاتێکدا پێداویستییەکان لەسەر بارهەڵگرەکان بارکرابوون تاکو بۆ زیانلێکەوتووەکان بەرێبکرێن.

بەگوێرەی بەیاننامەکە ناوەندە ئەمەریکییەکە بە 10 کاروان  پێداویستی چێشتخانە، پاکوخاوێنی، پەڕۆی پلاستیکی قورس بۆ پەناگەی کاتی،  بەتانی گەرمکەروە بۆ سەدان هەزار کەس دەگوازنەوە.

لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو باییانەمەدا ئاماژە بەوە کراوە کە وڵاتی ئەمەریکا لەم دۆخە دژوارەدا لە هاوسۆزی کردن لەگەڵ خەڵکی تورکیا و سووریا بەردەوامەو پتر  لە 85 ملیۆن دۆلار هاوکاری مرۆیی لە بواری هەوڵدان بۆ ڕزگارکردن بەردەوامە. لە درێژەدا بەیاننامەکە ئاماژە دەکات: "ئەو 2 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار  پێشکەشی ئەو کەسانە دەکرێت کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتوە. ئێمە پابەندین بە دابینکردنی پێداویستییە خێراکان بۆ یارمەتیدانی هەردوو وڵات بۆ دەرباز بوون لەم کارەساتە''.