عه‌لی حوسێن: بوونی عێراقی نوێ، بەنده به قەوارەی هەرێمی کوردستان
K24 – هه‌ولێر:
سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته‌ی رۆژنامه‌ی سه‌باحی عێراقی، دژی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه، عه‌لی حوسێن ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، رایده‌گه‌یه‌نێت، بوونی عێراقی نوێ، بەنده به قەوارەی هەرێمی کوردستان.
دوێنێ 18ـی شوباتی 2023، رۆژنامەی "الصباح"ـی عێراقی، نووسینێکی له‌باره‌ی بێهیوابوونی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێم بڵاوکردووەتەوە، گوایه لە راپرسییەکدا ئاماژه به‌وه كراوه كه خەڵک خوازیارى گەڕانەوەن بۆ سەر بەغدا.
له‌مباره‌یه‌وه عه‌لی حوسێن ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، قەوارەی هەرێمی کوردستان لای خەڵکی هەرێم هێڵی سووره و بیرکردنەوه له هەڵوەشاندنەوەی، بیرکردنەوەیه له هەڵوەشانه‌وه‌ی عێراقی نوێ.
هه‌روه‌ها گوتی: "هەرێمی کوردستان قەوارەیەکی دەستوورییه و پەیوەسته به خەباتی سەد ساڵی رابردووی خەڵکی کوردستان".
دووپاتیشیكرده‌وه، بەشێک لە مادده دەستوورییه‌كانی عێراق که پەیوەستن به مافی خەڵکی کوردستان، جێبەجێنەکراون و هه‌روه‌ها بەشێک له کێشەکانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بەهۆی جێبەجێنەکردنی دەستووره‌وه به هه‌ڵپه‌سێردراوی ماونه‌ته‌وه.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، عه‌لی حوسێن رایگه‌یاند، پارتی لاپەڕەیەکی نوێی پەیوەندیی لەگەڵ لایەنەکان دەستپێکردووه و پارتی جەخت له بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له کاتی خۆی دەکاتەوه.
دوێنێش گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاندبوو، ئه‌و بابه‌ته‌ی له رۆژنامه‌ی سه‌باحی عێراقی بڵاویكردووه‌ته‌وه، رای كه‌سی خۆیانه و گوزارشت له بۆچوونی فه‌رمی حكومه‌تی عێراق ناكات.
هه‌روه‌ها فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، ئه‌و راپرسییه‌ی رۆژنامه‌ی سه‌باح له‌باره‌ی بێهیوابوونی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌نجامی داوه، هیچ بنه‌مایه‌كی زانستی نییه.