دوای دوورخرانه‌وه‌ی له هه‌ڵبژارده‌ی عێراق "شۆك بوو"
لیستی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق بۆ جامی ئاسیا بڵاوكرایه‌وه، بانگهێشتی 3 یاریزانی كورد كراوه، به‌ڵام دوورخرانه‌وه‌ی یاریزانێكی كورد له لیستی كۆتایی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق كاردانه‌وه‌ی زۆری له میدیایه‌كانی عه‌ره‌بی عێراقی به‌دوای خۆیدا هێنا، ئه‌و یاریزانه‌ش له سۆشیاڵ میدیا شۆكبوونی خۆی له نه‌بوونی ناوی له لیسته‌كه‌دا پیشان دا.
هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق به راهێنه‌رایه‌تی عیماد محه‌مه‌د لیستی كۆتایی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی بۆ به‌شداریكردن له جامی لاوانی ئاسیا بڵاوكرده‌وه كه بڕیاره له سەرەتای مانگی داهاتوو لە ئۆزبەکستان دەستپێدەکات.
له نێو ئه‌و لیسته‌دا بانگهێشتی دوو یاریزانی كوردی یانه‌ی هه‌ولێر كراوه كه پێكهاتوون له عه‌بدولقادر ئه‌یوب و مسته‌فا قابیل له‌گه‌ڵ ئیسماعیل ئه‌حمه‌دی یاریزانی یانه‌ی نه‌ورۆز، به‌ڵام دوورخرانه‌وه‌ی بڵند ئازاد یاریزانی كوردی یانه‌ی دی گرافشاپی هۆڵه‌ندا له لیستی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی خوار ته‌مه‌ن 20 ساڵانی عێراق كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دای خۆیدا هێنا.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك له میدیایه‌كانی عه‌ره‌بی عێراقی بڵند ئازاد پێكانێكی سووكی هه‌یه و ئه‌و یاریزانه له‌سه‌ر خواستی خۆی به‌شداریی دوایین كه‌مپی مه‌شق و راهێنانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی نه‌كردووه.
ئاماژە بۆ ئه‌وه‌ش كراوه دۆخی ته‌ندروستی ئه‌و ئه‌ستێره كورده ناڕوون بووه له پێناو ئه‌وه‌ی مه‌ترسی نه‌خرێته سه‌ر ته‌ندروستی بانگهێشتی لیستی كۆتایی جامی ئاسیا نه‌كراوه.
له به‌رامبه‌ردا یاریزانە كورده پیشەگەرە هۆڵەندییەکەی، له یەکەم کاردانەوەی سەبارەت بە بڕیاری دوورخرانه‌وه‌ی، لە هەژماری خۆی لە “ئینستاگرام” نووسیویه‌تی: “باوەڕپێنەکراوە”، ئەمەش ئاماژەیە بۆ شۆکبوونی لە بڕیاری دوورخستنەوەی لە ڕیزەکانی لاوانی عێراق، به‌وپێیه‌ی ئه‌و یاریزانه به‌شداریی یارییه‌كانی پاڵاوتنی گه‌یشتن به جامی ئاسیای كردبوو و رۆڵێكی كاریگه‌ریشی بینی بوو له سه‌رخستنی عێراق بۆ كۆتاییه‌كانی جامی ئاسیا.
بڵند ئازاد بە یەکێک لە یاریزانە دیارەکانی پێکهاتەی لاوانی عێراق دادەنرێت، بەشداریی بردنەوەی نازناوی پاڵەوانێتی ڕۆژئاوای ئاسیای کرد کە لە ساڵی 2021 لە بەغدا به‌ڕێوه‌چوو، له كۆی 4 یاری، 2 گۆڵی كرد بوو، له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه یه‌كێك بوو له گۆڵكاره‌كانی عێراق لە پاڵاوتنەکانی ئاسیا کە کوەیت لە ساڵی رابردوو میوانداریی کرد.
هەڵبژاردەی عێراقی بۆ خوار ته‌مه‌ن 20 ساڵان لە جامی لاوانی ئاسیا له کۆمەڵەی یه‌كه‌م شانبه‌شانی هه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژارده‌كانی ئۆزبەکستان، سووریا و ئیندۆنسیا یاریی دەکات.