له روحای باكووری كوردستان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بوتڵێكی غازه‌وه دوو هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بوتڵێكی غازه‌وه له‌نێو یه‌كێك له باڵه‌خانه‌كانی شاری روحای باكووری كوردستان دوو هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (20ـی شوبات/فێبرێوه‌ری 2023)، ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بوتڵێكی غازه‌وه له‌نێو یه‌كێك له باڵه‌خانه‌كانی شاری روحای باكووری كوردستان دوو هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و هه‌شت هاووڵاتی دیكه‌ش برینداربوون.
ئاژانسه‌كه ده‌ڵێت، دوای ته‌قینه‌وه‌كه ژمارەیەکی زۆر لە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و تیمە پزیشکییەکان ئاراستەی شوێنی رووداوەکە کراون.
هه‌ر وه‌كو له كامێرایه‌كی چاودێرییه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، ته‌قینه‌وه‌كه زیانێكی زۆر به‌ر ده‌وروبه‌ری باڵه‌خانه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام باڵه‌خانه‌كه خۆی نه‌ڕووخاوه و بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی و به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزی چۆڵكراوه.