ئهمڕۆ له ئهمهریكا بهبۆنهی "رۆژی سهرۆكایهتییهوه" پشووی فهرمییه
K24 - واشنتن:
ئەمرۆ دووشەممە، لە ویلایهته یەکگرتوەکانی ئەمهریکا، بە ''رۆژی سەۆرکایەتی'' دەناسرێت و لە رۆژمێری ئەمهریکادا پشووی فەرمییە.
مانگی فێبرێوهری ئەو مانگەیە کە لە رۆژمێری ئەمریکادا یادی لەدایک بوونی دوو سەرۆکی دیاری ئهو وڵاته تێدا تۆمار کراوە. ''جۆرج واشنگتۆن، یەکەم سەرۆکی وڵات، هەروەها ''ئەبراهام لینکۆڵن'' کە لە کاتی شەری نێوخۆدا سەرکردایەتی وڵاتەکەی دەکرد.
چۆنییەتی دەستپێکردنی ئەم یادوەرییە؟
جێژنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی "جۆرج واشنگتۆن" لە 22ی مانگی 2 دەستی پێکرد. ساڵی 1968 کۆنگرێسی ئەمریکا ئەم ڕۆژەی وەک پشووی فەرمیی ناساند و یادوەرییەکە بۆ سێیەم دووشەممەی مانگی دوو گوازیرایەوە. لەو سەروبەندەدا کەسانێک هەبوون کە پێیان وابوو باشترە لەم ڕۆژەدا یادی لە دایکبوونی ‘’ئەبراهام لینکۆڵن’’ کە دەکاتە 12ی مانگ، ناوی یادوەرییەکە لە ڕۆژی لە دایکبوونی "جۆرج واشنگتن" بە "ڕۆژی سەرۆک" بگۆڕن.
لێ یاسادانەران ئەم پێشنیارەیان پەسەند نەکرد، هەر بۆیە تاوهكو ئێستاش جێژنەکە بە فەرمیی بە ڕۆژی لەدایکبوونی "واشننگتن" ناسراوە. لەگەڵ ئەوەش بۆ زۆربەی خەڵکی ئەمریکا ئەم ڕۆژە بۆنەیەکە بۆ ڕێزگرتن لە هەموو سەرۆکەکانی ئەمریکا.
46هەمین سەرۆکی ئەمریکا:
"جۆو بایدن" پازدەهەمین سەرۆکە کە پێش ئەوەی ببێتە سەرۆککۆمار وەک جێگری سەرۆکی ئەمریکا کاری کردووە. لەو ژمارەیە 8 کەسیان لەبەر کۆچی دوایی سەرۆک ئەو پۆستەیان بەدەستهێناوە. "جیراڵد فۆرد" دوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک "ڕیچارد نیکسۆن" بووهتە سەرۆکی ئەمریکا.
گەنجترین سەرۆک لە مێژووی ئەمریکادا "تیۆدۆر ڕۆزڤێڵت" بوو کە لە تەمەنی 42 ساڵیدا بوو بە سەرۆک، دواتر "جۆن ئێف کێنێدی" کە لە تەمەنی 43 ساڵیدا چۆتە کۆشکی سپی. جۆو بایدن تەمەنی 78 ساڵە، تاکوو ئێستا بەتەمەنترین سەرۆکی مێژووی ئەمریکایە. بهگوێرەی زانیارییەکان سەرۆک بایدن لە پاش سەرۆک کێنێدی دووهەمین سەرۆک کاتۆلیکی ئەمریکایە. سەرجەم سەرۆکەکانی دیکەی ئەمریکا پرۆتستان بوون.
تاکوو ئێستا هیج جولەکە یان موسڵمانێک نەبوونەتە سەرۆکی ئەمریکا. هەروەها تاکوو ئێستا هیچ سەرۆکێکی ئەمریکا بە ئاشکرا باسی لە بێ دینی نەکردووە.