به‌په‌له.. تیروپشكی جامی عێراق راكێشرا
تیروپشكی پاڵه‌وانێتی جامی عێراق به به‌شداریی 32 یانه راكێشرا، یانه‌ی زاخۆ له ئه‌ركێكی قورس دا رووبه‌ڕووی زه‌ورا ده‌بێته‌وه، ئه‌ركی یانه‌كانی هه‌ولێر، نه‌ورۆز و دهۆكیش تاڕاده‌یه‌ك له‌م قۆناخه ئاسانه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 21 شووباتی 2022، له شاری به‌غدا تیروپشكی جامی عێراق راكێشرا، یانه‌ی هه‌ولێر له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی ده‌بێته میوانی یانه‌ی سه‌ماوه.
یانه‌ی دهۆكیش رووبه‌ڕووی قاسم ده‌بێته‌وه، نه‌ورۆز و نه‌فتی میسان به‌رامبه‌ر یه‌كتر یاریی ده‌كه‌ن. هه‌رچی یانه‌ی زاخۆیه له نێو یاریگه‌ی خۆی باوه‌ش بۆ یانه‌ی زه‌ورا ده‌كاته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، یانه‌ی گازی باكووری شاری كه‌ركووك ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی شه‌رگاتی دراوسێی ده‌بێته‌وه.
بڕیاره یارییه‌كانی ده‌ستپێكی جامی عێراق له رۆژانی 7 و 8ـی مانگی داهاتوو ده‌ست پێ بكه‌ن.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه خشته‌ی به‌شێكی دیكه له ڕووبه‌ڕبوونه‌وه‌كانی جامی عێراقه.
(نه‌فتی ناوه‌راست ـ حیفا)، (ته‌ڵه‌به ـ دیوانیه)، (نه‌جه‌ف ـ ئه‌مانه‌ی به‌غدا)، (شورته ـ مه‌سافی جنووب)، (رومادی ـ به‌حری)، (حر ـ قوه‌ی جه‌وییه)، (كه‌رخ ـ كاره‌با)، (مه‌سافی ـ نه‌فت)، (حدود ـ حه‌وێجه) و (نه‌فتی به‌سره ـ عفك).