ئایفۆنێکی نەوەی یەکەم بە 63 هەزار دۆلار فرۆشرا

یەکەم ئایفۆنی 2007 بە 63 هەزار دۆلار فرۆشرا
یەکەم ئایفۆنی 2007 بە 63 هەزار دۆلار فرۆشرا

K24 - هەولێر:

ئایفۆنێکی رەسەنی نەوەی یەکەمی مۆبایلەکانی ئەپڵ بە نەکراوەیی لە زیادکردنێکی ئاشکرادا، ئەمەریکا بە 100 هێندەی نرخی خۆی فرۆشرا.

وێبسایتی NyPost رایگەیاند، لە زیادکردنێکی ئاشکرادا لە ئەمەریکا، ئایفۆنێکی نەکراوەی ناو پەکەت، کە مۆدێڵی رەسەنە و ساختە نییە، لە ساڵی 2007 لەلایەن ئەپڵەوە بڵاوکراوەتەوە و نمایشکراوە، لە زیادکردنێکی ئاشکرادا دەیان کەس کێبڕکێی کڕینی ئەو ئایفۆنەیان ئەنجامدا.

ئاماژەی بەوەشدا، کەسێک بە نرخی 63 هەزار و 356 دۆلاری ئەمەریکی توانی ئەو ئایفۆنە رەسەنە بکڕێت.

لە ساڵی 2007 یەکەم نەوەی مۆبایلی ئایفۆن بەناوی تەنیا "iPhone" بڵاوکرایەوە، نرخی ڤێرژنی هەشت گێگا بایتەکەی بە 599 دۆلار بوو، ئەو ئایفۆنە رەسەنە خاوەنی کامێرایەکی دوو مێگا پیکسڵییە، هاردەکەی چوار تا هەشت گێگا-بایتە، دەستپێکێکی گەورەی کۆمپانیای ئەپڵ بوو بۆ بازاڕی مۆبایل لە جیهاندا.