بایدن: ئاسایش بۆ ئەوروپا زۆر گرنگە

جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا
جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا

K24 - هەولێر:

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمه‌ریکا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاسایش بۆ ئەوروپا زۆر گرنگە و ناتۆش گرنگرتن هاوپەیمانەتییە لە مێژوودا.

جۆ بایدن  له‌ وارشۆی پایته‌ختی پۆڵه‌نداوه‌ له‌ میانه‌ی گوتارێكدا رایگه‌یاند، دوای ساڵێک لە دەستپێکی هێرشەکانی رووسیا بۆسه‌ر ئۆكرانیا، ناتۆ لە هەموو کات بەهێزترە.

جۆ بایدن له‌ گوتاره‌كه‌یدا گوتی: " پێویستە ئاسایش لە ئەوروپا هەبێت، ئەمە زۆر گرنگە، ناتۆ گرنگترین هاوپەیمانەتییە لە مێژوودا".

پێشتریش ئاژانسی فرانس پرێس، بڵاویكردبووه‌وه‌، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی وارشۆی پایته‌ختی پۆڵه‌ندا ده‌كات و له‌وێ په‌یامێك بۆ ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا و گه‌له‌كه‌ی پێیه‌.

له‌ 24ـی شوباتی 2022، به‌ فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه‌ هه‌زاران كه‌س له‌ سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه‌ به‌رده‌وامه‌.