وه‌زيرى ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ى ناوخۆ: عه‌بادى به‌رپرسيارى ته‌قينه‌وه‌كه‌ى كه‌ڕاده‌يه
K24 – هه‌ولێر:
دواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى، محه‌ممه‌د سالم غه‌بان كه پۆستى وه‌زاره‌تى ناوخۆى به‌ڕێوه‌ده‌برد، گوتى: حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زيران پرسى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى به‌لاڕێدا بردووه و ئه‌و به‌رپرسيارى ته‌قينه‌وه‌كه‌ى كه‌ڕاده‌يه.
غه‌بان رايگه‌ياند، عه‌بادى هۆكارى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى منى چه‌واشه‌كردووه و په‌يوه‌ستى كردووه به ته‌قينه‌وه‌كه‌ى ناوچه‌ى كه‌ڕاده‌وه، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى به‌رپرسيارێتى خۆى له رووداوه‌كه بشارێته‌وه، له كاتێكدا ئه‌و فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه چه‌كداره‌كانه.
رۆژى سێشه‌ممه‌ى رابردوو، دواى دوو رۆژ له ته‌قينه‌وه‌كه‌ى ناوچه‌ى كه‌ڕاده، محه‌ممه‌د غه‌بان ده‌ستى له كار كێشايه‌وه.
غه‌بان روونيكرده‌وه، دۆسيه‌ى ئه‌منى پارێزگاى به‌غدا له ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى وه‌زاره‌تى ناوخۆدايه و ئه‌و دۆسييه‌يه له لايه‌ن سوپاوه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
هه‌روه‌ها گوتى: وێڕاى ئه‌وه‌ى له رووى ده‌سه‌ڵاته‌وه ناكۆكى له نێوان كه‌رته ئه‌منييه‌كان هه‌يه، هيچ جۆره هه‌ماهه‌نگييه‌يش له نێوان يه‌كه ئه‌منييه‌كاندا نييه.
ئاشكراشيكرد، عه‌بادى به‌رپرسيارێتى ئه‌منى و مه‌يدانى ئه‌و رووداوه‌ى ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ به‌و پێيه‌ى ئه‌و فه‌رمانده‌ى هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراقه و هه‌موو بڕيارێكى ئه‌منى به بێ راوێژ له‌گه‌ڵ وه‌زيرانى به‌رگرى و ناوخۆ ده‌رده‌كات.
ئه‌و وه‌زيره ده‌ستله‌كاركێشاوه‌يه، ئاشكراشيكرد، ماوه‌ى چوار مانگى رابردوو، عه‌بادى هيچ كۆبوونه‌وه‌يه‌كى له‌گه‌ڵ ئه‌ودا ئه‌نجام نه‌داوه و ته‌نانه‌ت ئاماده‌ش نه‌بووه ئه‌و سه‌رنج و پلانه ئه‌منييه‌ى دامانڕشتبوو بيبينێت.