یاری Resident Evil Village بۆ پلەیستەیشن VR2 بەردەست دەبێت

K24 - هەولێر: 

یارییە ترسناکەکەی رێزەدنت ئیڤڵ هەشت بۆ پلەیستەیشن ڤی ئاڕ دوو بەردەست دەبێت.

دوای دوو ساڵ لە بڵاوبوونەوەی یاری RE Village کۆمپانیای Capcom بە هاوبەشی PlayStation بۆ جارێکی دیکە یارییەکە بڵاودەکەنەوە، ئەمجارە یارییەکە بەشێوەی VR دەبێت بۆ هێدسێتە نوێیەکەی PS VR2 یارییەکە بەکواڵێتی 4K تا 120 هێرتز بەشێوەی VR کاردەکات، بە کارەکتەری Ethan بە کامێرای کەسی یەکەم و نیگای 360 پلە دەتوانرێت یارییەکە بکرێت، سەرجەم ئەرک و ئاسته‌كانی یارییەکە لە خۆدەگرێت.

وابڕیارە لە 22ـی مانگی شوبات لەسەر PS VR2 بەردەست بێت، گەر یارییەکەتان لەسەر PS5 هەبێت، بەخۆڕایی ئەم ڤێرژنە وەردەگرن، لەم ڤیدیۆیە شێوەی یارییەکە بە VR ببینن.