وه‌شانی iOS 16.3.1 بۆ ئایفۆن و ئایپاد بەردەستە و 16.3 وەستێندرا

K24 - هەولێر:

له‌ وه‌شانی نوێی سیستمی IOSـدا چەند کێشەیەکی iCloud ،Siri و Crash Detection چارەسەرکراون.

دوای ئەپدەیتی 16.3.1ـی 13ـی ئەم مانگە، ئەپڵ ئەپدەیتی 16.3ـی وەستاند بۆ ئەو کەسانەی هێشتا هەر لەسەر ئەپدەیتی 16.2ـن ئێستا تەنیا ئەپدەیتی 16.3.1 بەردەستە، کە پێشتر بەکارهێنەر دەیتوانی ئەپدەیتێک بچێتە دواوە گەر کێشەیەکی تەکنیکی لە نوێترین ئەپدەیتی ئەپڵ بەردەستبا، بەڵام ئەمجارە بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە 16.3 ئەپڵ بەخێرایی 16.3.1ـی بەردەستخست و ئەو کێشەیەی چارسەرکرد.

لەم ئەپدەیتە ئەپڵ سێ کێشەی چارسەر کردووە:

1.   کێشەی iCloud بۆ ئەو کەسانەی نەیانتوانی داتای ئەپەکان بخەنە ناو iCloud.

2.   تایبەتمەندی دۆزینەوەی شوێن Find My لەگەڵ یاریدەدەری دەنگی Siri کاری نەدەکرد.

3.   سیستەمی پێکدادان بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن 14 و 14 Pro بەتەواوەتی کاری نەدەکرد ئێستا چارسەرکراوە.

ئەم ئەپدەیتە نوێیەی iOS 16.3.1 بۆ ئایفۆن 8 بەسەرەوە بەردەستە.