دكتۆر فه‌ریاد فازیل: سوپاسی سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌كه‌م بۆ ئه‌و دوو بڕیاره‌ی له باره‌ی زمانی كوردییه‌وه ده‌ریكرد
K24 - هه‌ولێر:
له سه‌رتاسه‌ری جیهان ئه‌مڕۆ رۆژی زمانی دایكه، پسپۆرێكی بواری زمان له‌مباره‌یه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت، سوپاسی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م بۆ ئه‌و دوو فه‌رمانه‌ی له باره‌ی زمانی كوردییه‌وه ده‌ریكرد.
دكتۆر فه‌ریاد فازیڵ سه‌رۆكی ئینستیتوتی خوێندنی كوردی له به‌رلین، به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، پارساڵ له میانه‌ی كۆڕێكدا له هه‌ولێر ئاماژه‌م به‌وه كرد، ئه‌و تابلۆیانه‌ی كه له هه‌ولێری پایته‌خت هه‌ڵواسراون، به‌داخه‌وه‌م زمانی كوردی‌یان تێدا نییه، هه‌روه‌ها باسم له‌وه‌شكرد، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی دێنه هه‌رێمی كوردستان و بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ ده‌مێننه‌وه، ده‌بێت فێری كوردی بكرێن، سوپاسی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م، ئه‌م دوو پرسه‌ی كرد به دوو فه‌رمان و پیرۆزباییشی لێده‌كه‌م.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئینستیتوتی خوێندنی كوردی له به‌رلین، راشیگه‌یاند، ده‌بێت هه‌موو هه‌ڵه زمانه‌وانییه‌كان له پرۆگرامه‌كانی خوێندن لاببرێن، چونكه دواتر نه‌وه‌كانمان به‌هه‌ڵه فێری زمانی دایكیان ده‌بن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌وانه‌ی منداڵه‌كانیان به زمانه‌كانی دیكه ده‌خه‌نه به‌رخوێندن، بێگومان له زمانی دایك بێبه‌ش ده‌كرێن.
هه‌روه‌ها گوتی: "ده‌بێت له ته‌واوی قوتابخانه‌كان زمانی كوردی گرنگی پێبدرێت".
دكتۆر فه‌ریاد فازیڵ هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی زمانی دایكی خۆی به‌باشی نه‌زانێت، ناتوانێت زمانی بێگانه به باشی فێرببێت.
گوتیشی: "تا ئێستا بیرمان له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه سیسته‌مێكی یه‌كگرتوو بۆ زمانی كوردی دابنێین".
ئەمڕۆ سێشەممە (21ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، هاوکات لەگەڵ رۆژی جیهانیی زمانی دایک، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوو فەرمانی تایبەت بە گرنگیدان بە زمانی دایک دەرکرد.
له فه‌رمانی یه‌كه‌مدا هاتووه، لە پێناو گرنگیدان بە زمانی کوردی وەک زمانی دایک، "بڕیارماندا بە راسپاردنی هه‌ردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و پەروەردە بە هەماهەنگیی لەگەڵ ئەکادیمیای کوردی و شارەزا و پسپۆڕانی ئەم بوارە، بە ئامادەکردنی پرۆگرامێکی گونجاوی فێربوونی زمانی کوردی بۆ ئەو هاووڵاتییە بیانییانەی بەمەبەستی کارکردن لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن".
له فه‌رمانی دووه‌مدا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گشت وه‌زاره‌ته‌كانی راسپاردووه پاڵپشت به یاسای زمانە فەرمییەکان لە هەرێمی کوردستان/عێراق ژمارە (6)ی 2014، لەپێناو پاراستنی زمانی کوردی وەک زمانی سەرەکی لە هەرێمی کوردستان، کاری پێویست ئەنجام بدەن بۆ نووسینی تابلۆ بە زمانی کوردی لە سەرجەم دامەزراوە و فەرمانگە حکومی و ناحکومییەکان، نووسینگە و نوێنەرایەتی و کونسوڵگەری وڵاتان، رێکخراوە بیانییەکان و کۆمپانیا و دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت.
هەروەها له بریاره‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تدا هاتووه، لە ئۆتێل و شوێنە گەشتیاری و رێستورانتەکان، دەبێت گرنگی بە زمانی کوردی بدرێت و لیستی خواردن و رێبەر و رێنماییەکان، بەزمانی کوردیش هەبێت.