سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی رووسیا بۆ كوردستان24: لەگەڵ هەولێر کاری ستراتیژی کۆماندەکاتەوە
K24 - هه‌ولێر:
سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی رووسیا جه‌خت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه و رایگه‌یاند، لەگەڵ هەولێر کاری ستراتیژی کۆماندەکاتەوە و درێژە بە گەشەپێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانمان دەدەین.
لەبارەی پەیوەندییەکانی مۆسکۆ لەگەڵ هەولێر، لیۆنید سلوتسکی، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی رووسیا تایبەت بە کوردستان24 ـی راگەیاند، لەگەڵ هەولێر و بەسرە و شوێنەکانی دیكه‌ش، کە لە داهاتوویەکی نزیکدا دەست بەكاركردن دەکەین، پرۆژەی ستراتیژی کۆمان دەکاتەوە و پەرەیان پێدەدەین.
لیۆنید سلوتسکی گوتیشی، "زۆر پڕۆژەمان هەیە کە دەبێت ئەنجامبدرێن و پەیوەندییەکانیان پێ بەهێز بکەین، لە پلانماندایە لەگەڵ شاندێکی پەرلەمانی رووسیا سەردانی عێراق بکەین، بێگومان لەگەڵ بەرپرسانی باڵا و پەرلەمانی وڵاتەکە کۆبوونەوەمان دەبێت".
هه‌روه‌ها سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی رووسیا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، ده‌یانه‌وێت زیاتر په‌ره به پوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان بده‌ن له بواره جیاوازه‌كاندا.