سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان: له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌رده‌وامده‌بين
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامی له پرۆسه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی كرده‌وه و ئاشكرایكرد، لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش ئاماده‌یی خۆیان نیشانداوه بۆ پاڵپشتیكردنی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (21ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له پرۆسه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌رده‌وام ده‌بن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش رێكخراوی ی‌و ئێن دی پی و یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاماده‌ییان نیشانداوه كه له‌و بواره‌دا هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا وۆرك شۆپێك له‌سه‌ر ئه‌م پرسه به به‌شداری نوێنه‌رانی ته‌واوی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش پاڵپشتییان ده‌كه‌ن.