به‌هۆی شاكیرا رێگه‌یان نه‌دا پیكێ و هاوڕێ كچه‌كه‌ی بچنه نێو ئه‌م چێشتخانه‌یه
خاوەنی چێشتخانەیەک لە شاری بارسێلۆنا رێگه‌ی نه‌داجیرارد پیکێ به‌رگریكاری پێشووی بارسێلۆنا و کلارا شیا مارتی خۆشەویسته نوێیه‌كه‌ی بچێته نێو چێشتخانه‌كه‌ی، هۆكاره‌كه‌شی بۆ شاكیرا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
پێگه‌ی Essentially sports ئاشکرایکردووە، خاوەنی چێشتخانه‌یه‌ك له شاری بارسێلۆنا كه هه‌واداری گۆرانبێژی كۆلۆمبی (شاكیرا)ـیه، دژایەتی پەیوەندی نێوان جیرارد پیكێ و كچه هاوڕێیه ته‌مه‌ن 22 ساڵییه‌كه‌ی د‌كات.
سه‌رچاوه‌كه، ڤیدیۆی پیكێ و كچه هاوڕێیه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه كه رێگریان لێ ده‌كرێت بچنه نێو چێشتخانه‌ه‌یه‌كی شاری بارسێلۆنا.
لە ڤیدیۆکەدا دەرکەوتووە کە پیکێ و کلارا شیا به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێگه‌یان لێ ده‌گرن بچنه نێو چێشتخانه‌كه، به‌خێرایی ده‌گه‌ڕێنه‌وه نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌یان.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه جیرارد پیکێ بە فەرمی پەیوەندی خۆی لەگەڵ کلارا شیا راگه‌یاند، لە ڕێگەی ئەکاونتی تایبەتی خۆیەوە له ئینستاگرام په‌یوه‌ندییه سۆزدارییه‌كه‌ی نێوان خۆیان بڵاوكرده‌وه.
شاکیرای تەمەن 45 ساڵ و پیکێ تەمەن 35 ساڵ، ساڵی ڕابردوو دوای پەیوەندییەکی 12 ساڵە جیابوونەوە و دوو منداڵیان هه‌یه بە ناوەکانی میلان و ساشا، دوای ئەوەی گۆرانیبێژەکە بۆی دەرکەوت کە بەرگریکاری پێشووی بارسێلۆنا لەگەڵ کارلا شیا خیانه‌تی لێدەکات.
Egos | Piqué y Clara Chía son expulsados de un bar porque el dueño es fan de Shakira pic.twitter.com/kV44JV0crm
— La Razón (@larazon_es) February 22, 2023