سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كۆبوونه‌وه
K24 - هەولێر:
له به‌غدا محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، پێشوازی له حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌كات و تاووتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و تاران ده‌كه‌ن.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 22ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2023) راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌گه‌ڵ حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین پرسی ناوچه‌یی، نێوده‌وڵه‌تی، په‌یوه‌ندیی و هه‌ماهه‌نگییه هاوبه‌شه‌كانی نێوان تاران و به‌غدا گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا.
پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و ئێران، دووپاتكرایه‌وه، هه‌روه‌ها هاوكارییه ئه‌منی و كولتوورییه‌كانیش ته‌وه‌ری دیكه‌ی دیداره‌كه‌ی نێوان سوودانی و عه‌بدوڵڵاهیان بوو.