وه‌زیری كۆچبه‌رانی عێراق: پتر له هه‌زار ئاواره‌ی سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا گه‌ڕانه‌وه بۆ زێدی خۆیان
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری كۆچبه‌رانی عێراق گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌زار و 650 ئاواره‌ی سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا بۆ سه‌ر زێدی خۆیانی راگه‌یاند.
ئیڤان فایه‌ق، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، هه‌زار و 650 ئاواره‌ی سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر زێدی خۆیان.
به گوته‌ی وه‌زیری كۆچبه‌ران، سه‌رجه‌م ئه‌و ئاوارانه‌ی گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه، له كه‌مپی جه‌دعه پێنج بوون و خه‌ڵكی ناوه‌چه‌كانی ناوه‌ندی مووسڵ، حه‌زه‌ر، گه‌یاره، به‌عاج، ته‌له‌عفه‌ر و حه‌مام عه‌لیل بوون.
گوتیشی: "ئه‌و ئاوارانه له‌چوارچێوه‌ی ته‌واوكردنی كارنامه‌ی سه‌قامگیری بۆ خێزانه گه‌ڕاوه‌كاندا بووه و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان و حكومه‌تی خۆجێیی بووه".