مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی: ئه‌وه‌ی له سلێمانی رووده‌دات كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌روونی هاووڵاتییان هه‌یه
K24 - هەولێر:
له‌باره‌ی په‌یامه‌كه‌ی لاهور شێخ جه‌نگی و داهاتووی یه‌كێتی و دۆخی پارێزگای سلێمانی، سه‌رنووسه‌ری مانا میدیا رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌موو هاووڵاتییان ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ری گوشاره‌كانی ئه‌م بارودۆخه، چونكه ئێمه له ژێر سایه‌ی یاسایه‌كی سه‌رتاسه‌ری نیین.
مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی سه‌رنووسه‌ری مانا میدیا به كوردستان24ـی راگه‌یاند، په‌یامه‌كه‌ی لاهور شێخ جه‌نگی كاریگه‌ری به‌سه‌ر بازاڕ، سه‌رمایه گوزاری و پڕۆژه‌كانی ده‌ڤه‌ری سه‌وز ده‌بێت، چونكه نازانرێت دۆخه‌كه به‌ره‌و كوێ ده‌چێت.
كه‌وڵۆسی هه‌روه‌ها گوتی: "حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به زمانی گوڵ خواحافیزی له‌یه‌كتری ناكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه به زمانی زبر و ته‌شهیر، خوانه‌كات وه‌ك له جاران روویدا، كار بگاته پێكدادانیش".
سه‌رنووسه‌ری مانا میدیا ده‌شڵێت: "ئه‌وه‌ی لاهور شێخ جه‌نگی باسی ده‌كات، لێكخشان له‌گه‌ڵ كاك بافڵ دروست ده‌كات، چونكه ئه‌و داوای پراكتیكه‌كردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌كات و كاك بافڵیش ئێستا خۆی وه‌ك سه‌رۆكی یه‌كێتی ده‌بینێت".
له‌باره‌ی دۆخی پارێزگای سلێمانی، روونیكرده‌وه، كاتێك سه‌رنجی كۆی كایه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی سلێمانی ده‌ده‌ین، هه‌ست ده‌كه‌ین وه‌ك كۆمه‌ڵگه له‌ژێر سایه‌ی یه‌كپارچه‌ی یاسایی نیین، هۆكار ئه‌وه‌یه كه دام و ده‌زگامان نییه، به‌تایبه‌ت یاسایی.