ویلیامسۆن بڕیاریداوه خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا كاندید بكات
K24 – هه‌ولێر:
ژنه نووسه‌رێكی ئه‌مه‌ریكی بڕیاریداوه خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵبژێرێت، كه بڕیاره ساڵی 2024 ئه‌نجامبدرێت.
ماریان ویلیامسۆن ژنه نووسه‌ری ئه‌مه‌ریكی بۆ نیویۆرك پۆست رایگه‌یاندووه، به نیازه بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌مه‌ریكا كه بڕیاره له ساڵی 2024 به‌ڕێوه‌بچێت، خۆی كاندیدبكات، له‌مباره‌یه‌وه ناوبراو رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی حكومه‌تی ئێستای ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌ده‌بات، یان گرنگی به چاكسازی ناده‌ن، یانیش بوێری ئه‌وه‌یان نییه بڕیاری چاكسازی بده‌ن، ناكرێت هه‌ردوو پێكهاته له ئه‌مه‌ریكا ده‌سه‌ڵاتداربن.
ویلیامسۆن ساڵی 2020 خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك ركابه‌ری جۆ بایدن كاندید كرد، دواتر له مانگی یه‌نایه‌ری 2020 دوای ساڵێك له به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن، كشایه‌وه، جۆ بایدن پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا و بووه سه‌رۆكی ئه‌م وڵاته.