بوومەلەرزە هەرێمی کوردستانی هەژاند

بوومەلەرزە
بوومەلەرزە

K24 - هەولێر

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک هەرێمی کوردستان و چەند ناوچەیەکی عێراقی هەژاند.

بەشی پێشبینی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: بوومەلەرزە بە گوڕی 4.3 پلەی رێختەر لە هەرێمی کوردستان روویدا، ناوەندی بوومەلەرزەکە لە سنووری نێوان هەولێر-مووسڵ بووە و لە قوڵایی 5 کیلۆمەتر رووی داوە، لە زۆربەی شارەکانی هەرێمی کوردستان هەستی پێکرا.

بەگوێرەی چەند پارچە ڤیدیۆیەک کە بۆ کوردستان24 نێردراون، لەکاتی بوومەلەرزە لە قەزای خەبات تەقە دەکرێت، بۆ ئەوەی خەڵکی لە ماڵەکانیان بێنە دەرەوە.

.