دیداری رافیده‌ین به سپۆنسه‌ری میدیایی كوردستان24 به‌ڕێوه‌ده‌چێت
K24 - هه‌ولێر:
دیداری رافیده‌ین به سپۆنسه‌ری میدیایی كوردستان24 له شاری نه‌جه‌ف به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (25ـی شوبات/فێبرێوه‌ری 2023)، دیداری رافیده‌ین كاتژمێر 9:00ـی به‌یانی، له باره‌گای سه‌ره‌كی ناوه‌ندی رافیده‌ین بۆ گفتوگۆ له شاری نه‌جه‌ف ده‌ستیپێكرد.
له دیداره‌كه‌دا پرسی گه‌نج و ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌م بنیادنانی ده‌وڵه‌تی عێراق تاوتوێده‌كرێن و بۆ ماوه‌ی یه‌ك رۆژ به‌رده‌وامده‌بێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌رنامه‌ی دانیشتن، كه له پێگه‌ی فه‌رمی ناوه‌نده‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، له دیداره‌كه‌دا تیشك ده‌خرێته سه‌ر ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی رووبه‌ڕووی گه‌نجانی عێراق ده‌بنه‌وه له بواره‌كانی سیاسی، ئابووری، رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تییدا.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، هه‌ر له‌و دیداره‌دا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ سیاسی حكومه‌تی ئێستای عێراق به‌رامبه‌ر به گه‌نجان ده‌كرێت، پێشنیاره‌كان له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌م گه‌نجان ده‌خرێنه‌ڕوو و كار له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنی بیركردنه‌وه‌ی كارگێری له‌لای گه‌نجان ده‌كرێت.