بە چاودێری سەرۆک بارزانی 15مین پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب لە هەولێر بەڕێوەدەچێت

وێنە: کردنەوەی 12مین پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب لەلایەن سەرۆک بارزانی/2017
وێنە: کردنەوەی 12مین پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب لەلایەن سەرۆک بارزانی/2017

K24 – هەولێر

بە چاودێری سەرۆک مەسعود بارزانی لە مانگی ئادار 15مین پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب لە هەولێر ساز دەکرێت.

دەزگای مەدا بۆ راگەیاندن و رۆشنبیری و هونەری رایگەیاند، 15مین پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب لە هەولێر، بە چاودێری سەرۆک بارزانی و بە هاریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، لە 8 تا 18ی ئاداری 2023 لە پێشانگەی نێودەوڵەتی پارکی سامی عەبدولرەحمان بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاوی دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوەی کوردی، عەرەبی و بیانی بەڕێوەدەچێت.

.