ئێن ئاڕ تى هيچ هه‌واڵێكى له باره‌ى خۆپيشاندانى به‌رده‌م چاڤى لاند بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه
K24 – سلێمانى:
ئه‌مڕۆ ده‌يان هاووڵاتى پشكدار له پڕۆژه‌ى گه‌شتيارى چاڤى لاند له‌به‌رده‌م ئه‌و پڕۆژه‌يه خۆپيشاندانيان ئه‌نجامدا و داوايانكرد، مافى خۆيان له قازانجى پڕۆژه‌كه‌يان بۆ خه‌رجبكرێت كه وه‌ك خۆيان ده‌ڵێن ماوه‌ى چوار ساڵه پێيان نه‌دراوه.
خۆپيشاندانه‌كه پێش نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ ده‌ستيپێكرد.
پشكدارانى ئه‌و پڕۆژه‌يه كه به نوێنه‌رايه‌تى 10 هه‌زار پشكدار گردبوونه‌وه، داوايانكرد، به‌ڕێوبه‌رى گرووپى كۆمپانياكانى ناليا، شاسوار عه‌بدولواحيد وه‌ك تۆمه‌تبار به زه‌وتكردنى جياوكه داراييه‌كانى پشكدارانى ئه‌و پڕۆژه‌يه بدرێته دادگا و داواكارى گشتيى سلێمانى سكاڵاى له دژ تۆمار بكات.
له به‌رامبه‌ردا هێزه ئه‌منييه‌كانى سلێمانى رووبه‌ڕووى خۆپيشانده‌ران بوونه‌وه و رێگرييان له رووماڵى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندن كرد.
به گوێره‌ى به‌دواداچوونى كوردستان 24، ئه‌مڕۆ كه‌ناڵى ناليا و سايته‌كه‌ى به هيچ شێوه‌يه‌ك هه‌واڵ و زانيارييان له باره‌ى ئه‌و رووداوه بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه كه له نزيك ئۆفيسى سه‌ره‌كى كه‌ناڵه‌كه‌يان روويدا. ئه‌مه له كاتێكدايه كه‌ناڵه‌كه درووشمى بێلايه‌نى و بوێرى و هاوسه‌نگى به‌رز كردووه‌ته‌وه.
تا ئێستا به‌رپرسانى كۆمپانياى ناليا و كه‌ناڵه‌كانى هيچ روونكردنه‌وه‌يه‌كيان له باره‌ى رووداوه‌كانى ئه‌مڕۆى به‌رده‌م چاڤلا لاند بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.
له باره‌ى خۆپيشاندانه‌كه‌شه‌وه، ئه‌و به‌ڕێوبه‌ره پێى وايه خۆپيشاندانه‌كه له "لايه‌ن چه‌ند كه‌ناڵێكه‌وه پڕوپاگه‌نده‌ى بۆ كراوه".