ئه‌مه‌ریكا كه‌شتیگه‌لی ئه‌تۆمی ره‌وانه‌ی كه‌ناراوه‌كانی كۆریای باشوور ده‌كات
K24 – هەولێر:
له پێناو پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی وڵاته‌كه‌ی، ئه‌مه‌ریكا كه‌شتیگه‌لی ئه‌تۆمی (Springfield)ـی ره‌وانه‌ی كه‌ناراوه‌كانی كۆریای باشوور كرد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی نۆڤستی رووسی، كه‌شتیگه‌لی ئه‌تۆمی ئه‌مه‌ریكی (Springfield)، له جۆری لۆس ئه‌نجه‌لووس، گه‌یشته كه‌ناراوه‌كانی شاری بووسانی كۆریای باشوور.
ناوه‌ندی كه‌شتیگه‌لی ئه‌مه‌ریكی له زه‌ریای هێمن له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، كه‌شتیگه‌لی ئه‌تۆمی ئه‌مه‌ریكی گه‌یشته كه‌ناراوه‌كانی كۆریای باشوور، به‌ڵام كاتی گه‌یشتن و رۆیشتنی دیارینه‌كراوه و وێنه‌كه‌شی بڵاوكراوه‌ته‌وه، تێیدا ئاڵای ئه‌مه‌ریكا و كۆریای باشوور له‌سه‌ر كه‌شتیگه‌له‌كه هه‌ڵكراوه و تیمێكی ده‌ریاوانی كۆریش له‌نێویدایه.
كه‌شتیگه‌لی (Springfield) یه‌كێكه له‌و كه‌شتیگه‌لانه‌ی به‌رده‌وام له سنووره ئاوییه‌كانی دوورگه‌ی (غوام)ـی زه‌ریای هێمن بۆ پاراستنی ئاسایشی ده‌ریاوانی و نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا جێگیركراوه.
له مانگی نۆڤێمبه‌ری 2022، كۆریای باشوور و ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتن، كه بوونی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام له نیوه‌دوورگه‌ی كۆری هه‌بێت.
پێشتریش میدیاكانی كۆریای باشوور بڵاویانكردبووه‌وه، فڕۆكه‌هه‌ڵگره ئه‌تۆمییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌شدارن له مه‌شق و راهێنانه هاوبه‌شه‌كانی نێوان كۆریای باشوور و ئه‌مه‌ریكا، كه له‌مانگی ئازاری داهاتوو ئه‌نجامده‌درێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی (یونهاب)ـی كۆریای باشوور، به‌سه‌رپه‌رشتی واشنتن، له‌میانه‌ی ئه‌م مانگه‌دا (شوبات / فێبرایه‌ر)، موشه‌كهاوێژه ستراتیژییه ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌شداربوون له مه‌شقه هاوبه‌شه‌كانیان له‌گه‌ڵ كۆریای باشوور.
پار ساڵیش بۆ ئه‌نجامدانی مه‌شقی هاوبه‌شی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ كۆریای باشوور و ژاپۆن، واشنتن فڕۆكه‌هه‌ڵگره‌كانی (رۆناڵد ریگان)ـی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كردبوو.