"كوڕه‌كه‌ی رائول گۆنزالێز كارێكی شێتانه‌ی كرد"
کوڕه‌كه‌ی رائول گۆنزالێز، پاڵەوانی كۆتایی ساته‌وه‌ختی دێربی مەدرید بوو، به‌مه‌ش تۆپی پێی جیهان گەوهەرێکی نوێی دۆزییەوە. ئەلڤارۆ رۆدریگێز هەروەک رائول یەکەم گۆڵی خۆی بۆ یانەی ریال بەرامبەر ئاتڵێتیكۆ مه‌درید تۆمار کرد.
له دێربی مه‌درید وه‌كو پاڵەوانی خۆهه‌ڵدانێكی به‌رز ده‌ركه‌وت، ئەلڤارۆ رۆدریگێز، کوڕێکی تەمەن 18 ساڵه و خەڵکی ئۆروگوایە، کە لە یاریگای بێرنابیۆ گۆڵی یەکسانکردنەوەی له دژی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید کرد بە خۆهه‌ڵدانێكی بەرز بەسەر سەری کەریم بێنزێما و به‌رگریكاره ماندووه‌كانی ئه‌تڵێتیكۆ مه‌درید كارێكی شێتانه و سه‌ختی كرد و بووه فریادڕه‌سی ریال مه‌درید.
ئەلڤارۆ کوڕی کۆکیتۆیە کە پێشتر یاریزانی تۆپی پێی ئۆروگوای بووە؛ گەنجێک کە لە تیپی کاستیلا بە سەرپەرشتی رائول ئەستێرەی ئەفسانەیی ڕیاڵ گەورە بووە و ئێستا یەکێکە لە رکابەرێكی سه‌ره‌كی بۆ ئه‌وه‌ی ببێته هێرشبه‌ری سه‌ره‌كی ریاڵ مەدرید. یەکەم یاری خۆی لەگەڵ ریال مه‌درید لە یارییەکەی بەرامبەر کاسێرنیۆ ئەنجامدا، ئەمجاره توانی گۆڵێکی سەرنجڕاکێشی دیکە بۆ كوڕه شایانه‌كانی پایته‌ختی ئیسپانیا تۆمار بكات، نەیهێشت ڕیال لە یاریگای خۆیدا بە ئاتڵێتیكۆی ركابه‌ری بدۆڕێت.
ئه‌و یاریزانه لە ئیسپانیا لە دایکبووە و لەکاتێکدا چانسی یاریکردنی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا هەبوو، به‌ڵام ئالڤارۆ هەڵبژاردەی ئۆروگوای بۆ یارییە نیشتمانییەکان هەڵبژارد بۆ ئەوەی نیشان بدات کە نیشتمانپەروەرە و دڵسۆزە بۆ ڕەگ و ڕیشەی خێزانەکەی.
باوکی یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئۆروگوای و پێنارۆڵە و زیاتر لە هەموو کەس چێژ لە سەرکەوتنەکانی كوڕه‌كه‌ی وەردەگرێت. یاریزانێک کە له‌لایه‌ن ڤالڤێردی پاڵپشتی ده‌كرێت، واته ئەستێرەیەکی تری ئۆروگوایی یانەی ریاڵ مه‌درید.
ئه‌لڤارۆ هاوینی 2020 له خیرۆناوه چووه نێو ئه‌كادیمیای ریاڵ مه‌درید. دوای ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسووڕهێنه‌ر له ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا دره‌وشایه‌وه، ئێستا دیارده‌یه‌كی ئاستبه‌رزه بۆ یانه‌كه‌ی و ده‌گوتریت مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید گه‌یشتووه‌ته 50 ملیۆن یۆرۆ.
خاڵی گرنگ ئه‌وه‌یه كه به درێژایی ساڵانی رابردوو ئه‌و هێرشبه‌رانه‌ی له ئه‌كادیمیا گه‌یشتوونه‌ته پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی، سه‌ركه‌وتوو نه‌بوونه و دوایین نموونه‌ی سه‌ركه‌وتوو رائۆل گۆنزاڵیس بووه، به‌ڵام ئه‌لڤارۆ ده‌یه‌وێت رێچكه‌شكێنی بكات و وه‌كو رائول ناوێكی گه‌وره بۆخۆی تۆمار بكات.
رائول گۆنزالێس ه تیپی گه‌نجانی C ریال مه‌درید چاوی به ئه‌لڤارۆ كه‌وت و له ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا له‌گه‌ڵ خۆی بۆ كاستیای برد بۆ ئه‌وه‌ی هێرشبه‌رێكی ئاستبه‌رزی لێ دروست بكات.
ئه‌لڤارۆ له 35 یاری بۆ كاستیا 9 گۆڵی تۆمار كرد. رائول له‌باره‌ی ئه‌م یاریزانه‌وه گوتویه‌تی: ئه‌و پێشكه‌وتنێكی زۆر خێرای هه‌بووه و زیاتریش پێش ده‌كه‌وێت.