کارەکتەرە وروژێنەرەکەی یاری Street Fighter 6 کاردانەوەی لێکەوتەوە

K24 - هەولێر: 

کامی کارەکتەرێکی ئافرەتی شەڕکەرە، بە جلوبەرگ و جووڵەکانی کاردانەوەی گەورەی لێکەوتەوە.

"خەڵکی لە ئۆنڵاین ئامادەن رەخنە لەهەموو شتێک بگرن یان هەموو شتێک گەورە بکەن" ئەمە وەڵامی کۆمپانیای کاپکۆمە دوای ئەوەی بۆ یەکەمجار کارەکتەری Cammyـی یاری Street Fighter 6ـیان ئاشکراکرد، ئەو کارەکتەرە بە جلوبەرگ و جووڵەی ورژێنەر بەدیارکەوت.

هەرچەندە کامی راستەقینە نییە و تەنیا کارەکتەرێکی یارییە بەڵام ئەمە چالاکوان و هەوادارانی زنجیرە یارییەکەی نەوەستاند رەخنە یان بەسەر ئەو کارەکتەرە هەڵبدەن، لەماوەی 48 کاتژمێری رابردوو زیاتر لە 136 هەزار تویت لەبارەی ئەو کارەکتەرە کراوە.

هەندێک بە بەکارهێنانی لاشەی ئافرەت بۆ وروژاندنی پیاوان وەسفیان کرد، هەندێک دەڵێن پێویستە ئەو کارەکتەرانە زیاد بکرێت، ئافرەتی جەنگاوەر پێویستە لە فیلم و یارییەکان زیادبکرێن.

کارەکتەری کامی پێشتر لە یارییەکانی ستریت فایتەر هەبووە، بەڵام لە بەشی نوێی ئەو یارییە بە مۆدێلێکی تەواو نوێ دروستکراوەتەوە، جووڵە و جلوبەرگی بۆ گۆڕدراوە و بە کارەکتەرێکی تەواو نوێ دەچێت.

بڕیارە یاری Street Fighters 6 بڕیارە لە هاوینی ئەمساڵ لەسەر پلەیستەیشنەکان، ئێکبسۆکسەکان و PC بڵاوبکرێتەوە.