باری نائاسایی له ویلایه‌تێكی ئه‌مه‌ریكا راگه‌یه‌ندرا
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی بارینی بارانێكی به خوڕ له ویلایه‌تی تێنیسی ئه‌مه‌ریكا و دروستبوونى لافاوه‌وه باری نائاسایی راگه‌یه‌ندراو.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سۆشیه‌تید پرێس بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی بارانی به‌خوڕه‌وه، ئاو سه‌نته‌ری شاره‌كان و به‌شێك له باكووری ویلایه‌ته‌كه‌ی داپۆشیوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، به‌هۆی لافاوه‌كه ده‌یان خانوو رووخاون و ته‌زووی كاره‌باش له‌سه‌ر هه‌زاران ماڵی ویلایه‌ته‌كه بڕاوه، به‌ڵام تا ئێستا ئاماژه به‌وه نه‌كراوه زه‌رور و زیانی گیانی به‌هۆی لافاوه‌كه، كه‌وتبێته‌وه.
تیمه‌كانی فریاگوزاری له ویلایه‌ته‌كه بڵاوه‌یانكردووه و سه‌رقاڵی رزگاركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ن به‌هۆی لافاوه‌وه گیریان خواردووه و ژماره‌یه‌ك رێگه‌شیان داخستووه.
شاره‌زایان پێشبینی ده‌كه‌ن، له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكی داهاتوو، كه‌شوهه‌وا و باران بارینه‌كه كه‌م بێته‌وه و ئاستی ئاوی لافاوه‌كه‌ش نزم ببێته‌وه.