محه‌ممه‌د خورشید: ئه‌وه‌ی یه‌كێتی پێشكه‌شیكردووه وه‌ڵامه بۆ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی پارتی
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی یه‌كێتی پێشكه‌شیكردووه سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن و كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ردوولا، وه‌ڵامی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی پارتییه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (27ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، محه‌ممه‌د خورشید، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ده‌بوایه پێش كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی و یه‌كێتی ئه‌نجامبدرایه، به‌ڵام پێناچێت له‌و ماوه‌ی به‌رده‌سته كۆببنه‌وه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌مساڵدا بكه‌نه‌وه و هه‌ركه‌سێك ده‌ستپێشخه‌ری بكات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كارێكی چاك ده‌كات به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا یه‌كێتی پێشكشیكردووه، له بنه‌ڕه‌تدا وه‌ڵامی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی پارتییه.
به‌گوێره‌ی ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانی پێشووی نێوان لایه‌نه‌كان، بەشێک لە کۆسپەکانی بەردەم هەڵبژاردن لابراون، وەک رێککەوتنی حزبەکان لەسەر چوار بازنەی هەڵبژاردن، بەکارهێنانی تۆماری دەنگدەرانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن بەم پێکهاتەی ئێستا، دیارترین کۆسپ کە ماوەتەوە پرسی بەشداری پێکهاتەکانە لە هەڵبژاردن.