داواكردنی مافی په‌نابه‌رێتی له ئه‌ڵمانیا كه‌میكردووه
K24 - هه‌ولێر:
له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ، داواكردنی مافی په‌نابه‌رێتی له ئه‌ڵمانیا كه‌میكردووه.
دوای كۆچی به لێشاوی په‌نابه‌ران له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فه‌ریقا به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا و به‌تایبه‌تیش ئه‌وروپا، داواكردنی مافی په‌نابه‌رێتی له‌و وڵاته، به شێوه‌یه‌ك به‌رزبووه‌وه، كه پێشتر ئه‌و ژماره‌یه‌ی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیبوو، به‌تایبه‌تیش له نیوه‌ی دووه‌می ساڵی 2015.
ئه‌و داتایانه‌ی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 8ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2016، بڵاویكردنه‌وه، ده‌ریده‌خات، له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ، 225 هه‌زار و 368 داواكاری مافی په‌نابه‌رێتی له سیسته‌می به‌رنامه‌ی یه‌كێتی وڵاته‌كه (ئیزی) تۆماركراوه.
ئه‌وه‌ش به پاشه‌كشێیه‌كی به‌رچاو داده‌نرێت له داواكردنی مافی په‌نابه‌رێتی له ئه‌ڵمانیا.
ساڵی رابردوو، زویاتر 1 ملیۆن و 91 هه‌زار و 894 كه‌س داوای مافی په‌نابه‌رێتییان له‌و وڵاته كردووه.