"رێژه‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤ له عێراق له زیادبووندایه"
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق ده‌ڵێت، رێژه‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤ له عێراق به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له زیادبووندایه. گوتیشی، بۆ رێگریكردن له‌و تاوانه، پێشنیاری ره‌شنووسه یاسایه‌ك كراوه.
رۆژی دووشه‌ممه (27ـی شوبات/فێبرێوه‌ری 2023)، مووسا حەمید، بەرپرس لە وەزارەتی کۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق له چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، رێژەی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە له‌عێراق بەردەوام لە زیادبووندایە.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له ناوخۆ و سنووره‌كانه‌وه به هەماهەنگی له‌گه‌ڵ وەزارەتی ناوخۆ، چەند مانگێکە سەرقاڵی رێگریکردنن لە هەموو جۆرەکانی بازرگانیکردنێك به‌مرۆڤه‌وه.
حه‌مید ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، به‌مه‌به‌ستی سنووردارکردنی ئەم تاوانە، پێشنیاری رەشنووسه یاسایەک كراوه بۆ ئەوەی بدرێته پەرلەمان بۆ پەسەندکردنی و تێیدا سزا و رێکاری نوێ له‌خۆده‌گرێت.
جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، بەهۆی ئەو ژمارە زۆرەی ئەو باندانەی کە ئەو تاوانە ئەنجام دەدەن، رێژەی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە بەتایبەت کەمئەندامان، منداڵ و کچان بەردەوام لە زیادبووندایە، هەرچەندە به‌رده‌وام بانده‌كان دەستگیردەکرێن، بەڵام دیاردەکە هێشتا ماوە و هەڕەشە لە کۆمەڵگای عێراقی دەکات.