"ئەڵمانیا رێگه‌ی یاسایی بۆ كۆچبه‌ری دابین ده‌كات"
K24 - هەولێر
وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا رایدەگەیەنێت، رووداوی نوقم بوونی بەلەمی کۆچبەران لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا، پێویسته دەرفەتەکان بۆ کۆچی یاسایی زیاد بكرێن و کۆچی نایاسایی كه‌مبكرێته‌وه.
نانسی فیزه‌ر، وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا به ئاژانسی DPAی ئه‌ڵمانی راگه‌یاند: رووداوه‌كه‌ی ده‌ریای ناوه‌ڕاست مه‌ترسیداربوو، كاره‌ساتەکە تراژیدیایه‌كی سامناك بوو، نابێت بێهووده بوه‌ستین، سە‌ره‌ڕای ئاسته‌نگه‌كان، ده‌بێت كۆچبه‌ری كۆنتڕۆڵ بكرێت.
گوتیشی: حكومه‌ت ده‌ستیكردووه به گۆڕینی سیاسه‌تی كۆچبه‌ری، به‌رلین رێگه‌ی یاسایی بۆ كۆچبه‌ری دابین ده‌كات، كۆچی نایاسایی كه‌مده‌كاته‌وه، له رێگه‌ی رێككه‌وتنی كۆچبه‌ری له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه كۆچبەری لێیانه‌وه دێن و هه‌روه‌ها پاراستنی سنووره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا.
فیزه‌ر روونیشیکردەوە، ئەگەر خەڵک بتوانن بە رێگەی یاسایی کۆچ بکەن، ئەوە مۆدێلی بازرگانی ئەو قاچاخچیانە ناهێڵێت، کە کۆچبەران به رێگەیه‌كی مه‌ترسیدار ده‌هێنێنه یه‌كێتی ئه‌وروپا.
رۆژی یەکشەممەی رابردوو 26/2/2023، به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران له كه‌ناراوه‌كانی ئیتاڵیا نوقم بوو، لانیکەم 62 کۆچبەر گیانیان لەدەستدا، پاسەوانی کەناراوەکانی ئیتاڵیاش رایگەیاند کە 80 کەسیان رزگار بوونه، هەندێکیان بە هەوڵی خۆیان لە کەناراوەکانی کالابریا دوای بەلەمە دارەکەیان گەیشتوونەتە کەنار ده‌ریا، تاوه‌كو ئێستاش دەیان کەس بێسه‌روشوێنن.