ئێستا ئەپی Phone Link لەسەر ویندۆز رێگەت پێدەدات iMessage بەکاربهێنیت

K24 - هەولێر:

لە کۆتاییدا Phone Linkـی ویندۆز پشتگیری لە ئامێرەکانی iOS دەکات و رێگەت پێدەدات نامەی iMessage بنێریت و وەربگریت، تەنانەت پەیوەندی دەنگی بە کۆمپیوتەرەکەت بکەیت لە جیاتی مۆبایلەکەت.

مایکرۆسۆفت رێگە بە بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئایاپد دەدات لەمەودوا نامەکانی iMessage لەرێگەی Phone Linkـەوە بەکاربهێنن، نامە بنێرن و وەریبگرن لە رێگەی کۆمپیوتەری ویندۆزەوە.

بەکارهێنەرانی iOS دەتوانن لەرێگەی ویندۆزەوە بە ئیمەیڵ و پاسۆوردی iCloudـەکەیان خۆیان لۆگینی ئەپی Phone Link بکەن، ئەپێکی بەخۆڕای و سەرەکییە لەسەر Windows 11 لەرێگەیەوە سیستەمی ئاگەدارکردنەوە (Notification)ـی مۆبایلەکەیان بێتە سەر کۆمپیوتەرەکەیان، ئاسانتر نامە بنێرن و وەرگرن وە دەتوانن بە ژمارە و هەژماری ئای کڵاودەکەیان پەیوەندی دەنگی ئەنجام بدەن.

بەکارهێنەران دەتوانن لەرێگەی Bluetoothـەوە ئایفۆنەکانیان بە ویندۆزەوە ببەستنن، ئێستا ئەم ئەپە لەسەر ویندۆز 11 کارایە و دەتوانن مۆبایلی ئایفۆنی لەگەڵ گرێ بدەن.