فه‌لاح موسته‌فا: بۆ دیاریكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردن چاوه‌ڕوانی رێككه‌وتنی لایه‌نه‌كان ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
راوێژكارێكی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت له به‌رده‌وامی گفتوگۆكان ده‌كاته‌وه بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن و رایگه‌یاند، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و هاووڵاتییان داوای پابه‌ندبوونی یاسایی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (28ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، فه‌لاح موسته‌فا، راوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به كوردستان24ـی راگه‌یاند، شاندێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی كوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌كان له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدایه بۆ گه‌یشتن به لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن.
فه‌لاح موسته‌فا روونیكرده‌وه، دوای رێككه‌وتنی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر كۆی پرسی هه‌ڵبژاردن، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له هه‌رێمی كوردستان دیاریده‌كات.
هه‌ره‌ها ئه‌و راوێژكاره‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی راوێژكاری بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌مساڵدا سه‌ركه‌وتووبێت و بیروبۆچوونی هه‌موو لایه‌نه‌كان كۆبكرێته‌وه تا بڕیاری واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن یه‌كلایی بكرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، فه‌لاح موسته‌فا روونیكرده‌وه، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و هاووڵاتییان، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم و عێراقیش داوای پابه‌ندبوونی یاسایی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا.