هێزه چه‌كداره‌كانی سووریا به دزینی هاوكاری مرۆیی تۆمه‌تبار ده‌كرێن
K24 - هەولێر
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، چه‌كدارانی فیرقەی حەمزات، سوڵتان موراد و ئه‌لعه‌مه‌شات له ناوچەی زەیتون تۆمەتبار دەکات، بە دزینی کەرەستەی فریاگوزارییه مرۆییه‌كان.
سه‌رچاوه‌یه‌ك كه نه‌یوست ناوی ئاشكرا بكرێت، به‌روانگه‌ی سووری راگه‌یاندووه، هاوكارییه مرۆییه‌كانیان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه، كه بۆ زیانلێكه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌كه ره‌وانه كراوه، به‌تایبه‌ت كوردانی رۆژئاوا، ئه‌مه‌ش له نه‌بوونی رۆڵی رێكخراوه مرۆیی و مافه‌كانی مرۆڤه له ناوچه‌كه‌دا.
چه‌كدارانی فیرقه‌ی حەمزات، سوڵتان موراد و فیرقەی ئه‌لعه‌مه‌شات، ئه‌و هێزه چەکدارانه‌ن کە لە ناوچەکانی ژێر دەستی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە باکووری ئەو وڵاتە چالاکی دەکەن.
روانگه‌ی سووری، بانگه‌وازی كوردێكی ناحیه‌ی شارانی سه‌ر به عه‌فرین بڵاوكرده‌وه و داوای له لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كرد ده‌ستبه‌جێ ده‌ستوه‌ردان بكه‌ن، پێشێلكارییه‌كانی دژی خه‌ڵكی ناوچه‌كه رابگرن.
ئاماژەی بەوەشکردووە "ده‌بێت ئه‌و هاوكارییه مرۆییانه‌ی بگه‌یەندرێته ئه‌و كه‌سانه‌ی زیانیان به‌ركه‌وتووه و شایه‌نی هاوكارییه‌كانن، نابێت بابه‌ته‌كه به‌سیاسی بكرێت".
رۆژی هه‌ینی روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاندبوو، ئه‌وهاوكارییانه‌ی دوای بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی 6ی شوبات هاتوون، بۆ لێقه‌وماوان، پێشتر له سووریا نه‌بینراون و به ته‌واوی نه‌گه‌یشتوونه‌ته ده‌ستی زیانلێكه‌وتووان.
روانگەی سووری، ده‌شڵێت: "زۆرێک لە خەڵکی دانیشتووی ئاتمه و جندرێس چوونەتە کەمپەکان و ناوی خۆیان تۆمارکردووە، ئه‌مه‌ش کاریگەریی لەسەر وەرگرتنی هاوکارییه‌كان هه‌بووه".