سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانی نەسڕ دەکات

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ سەرۆکی هاوپەیمانی نەسڕ دەکات و جەخت لە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوو كرده‌وه‌.

ئەمڕۆ چوارشەممە (1ـی ئادار/مارسی 2023)، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسڕ و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا جەخت لە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوو کرایەوە کە لە بەرژەوەندی گشت پێکهاتەکانی عێراقدا بێت.

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆکردن بوو دەربارەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا بە ئامانجی بنیاتنانی بنەمایەکی بەهێزی ئابووری.

هەروەها باس لە سوودوەرگرتن لە دەرفەتەکان کرا لە پێناو پێشخستنی دۆخی ئابووری لە عێراق و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتییان.

0
0
0
0
0