لێدوانێكی زانا هۆڵه‌ندییەکە ده‌رباره‌ی بوومه‌له‌رزه مشتومڕی نایه‌وه
K24 - هەولێر
زاناى بوومه‌له‌رزه‌زانی هۆڵه‌ندی له وه‌ڵامی پرسیارێكیدا له تویته‌ر، مشتومڕی نایه‌وه، له ئه‌گه‌ری روودانی بوومه‌له‌رزه له لوبنان.
یه‌یكێك له فۆڵه‌وه‌ره‌كانی فرانك هۆگربێتس له تویته‌ر، نوسییوویه‌تی، سه‌ره‌تا سوپاس بۆ هه‌وڵه‌كانتان، پرسیارێك ده‌كه‌م هیوادارم به‌زوویی وه‌ڵامم بده‌نه‌وه، پێم وانیه لوبنان بكه‌وێته ناوچه‌ی مه‌ترسیداری بوومه‌له‌رزه، هه‌روه‌ك بۆیه‌كه‌م جار هه‌ستم پێكرد.
ده‌شڵێت: جیۆلۆجییه‌كان ئاماژەیان بەوەکردووە دوو هه‌زار ساڵ جارێك بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز له لوبنان رووده‌دات، رای تۆ چیه؟.
له وه‌ڵامی پرسیاره‌كه هۆگربێتس ده‌ڵێت، به‌درێژایی مێژوو بوومه‌له‌رزه‌ی به‌هێز و گه‌وره له‌ناوچه‌ی شام روویداوه به تایبه‌ت لوبنان.
هۆگربێتس، شرۆڤه‌كانی خۆی به نه‌خشه‌یه‌كه‌وه هاوپێچ كردووه، ئه‌و بوومه‌له‌رزانه‌ی ناسراونه‌ته‌وه، كه له‌ساڵی 551 زاینی له لوبناندا روویداوه، ده‌شڵێت: ئه‌سته‌مه دیاری بكه‌یت بوومه‌له‌رزه‌ی داهاتوو ئه‌م ناوچه‌یه كه‌ی و له كوێ رووده‌دات.
دوای بوومه‌له‌رزه به‌هێزه‌كه ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی تاجیكستان له نزیك سنووری چین، هۆگربێتس هاته‌وه سه‌ر دێڕی هه‌واڵه‌كان، كه پێشبینی كردبوو له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی سێ بوومه‌له‌رزه رووده‌دات.