پاریس بۆ رازیكردنی مێسی دیارییه‌كی بۆ ئاماده كردووه
بەپێی تۆڕی لۆ تێن سپۆرتی فەرەنسی، پاریس سانجێرمان دەیەوێت لە بازاڕی گواستنەوەکانی هاوینە گرێبەست لەگەڵ جوڵیان ئالڤارێزی ئارجێتنینی و هێرشبەری مانچێستەر سیتی واژۆ بکات.
سانجێرمان دەیەوێت کەم یاریکردنی ئالڤارێز لە مان سیتی بکاتە دەرفەت بۆ ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات و وەکو دیارییەکیش بێت بۆ مێسی کە یانە فەرەنسیەکە دەیەوێت بەهەر شێوەیەک بێت مێسی رازی بکات لە سانجێرمان بمێنێتەوە.
مێسی پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ئالڤارێز هەیە و بە یەکەوەش مۆندیالی رابردوویان بۆ ئارجێنتینا بردەوە.
جولیان ئالڤارێزی ته‌مه‌ن 23 ساڵ، له هاوینی 2022 له یانه‌ی ریڤه‌رپله‌یت به به‌های 23 ملیۆن یۆرۆ روویكرده مان سیتی، له‌گه‌ڵ یانه ئینگلیزییه‌كه له كۆی 31 یاری، 10 گۆڵ و 3 ئاسیستی كردووه و له زۆربه‌ی یارییه‌كان به‌شێوه‌ی یه‌ده‌گ به‌شداریی كردووه.