رۆبۆتێک وەڵامی پرسیاری کەی کوردستان دەبێتە دەوڵەت؟ دەداتەوە

K24 - هەولێر:

رۆبۆتە زیرەکەکەی مایکرۆسۆفت Chat GPT وەکو مرۆڤێک دەتوانێت وەڵامەکان بە چات بداتەوە، لە پرسیاری ئەوەی کەی کوردستان دەبێت دەوڵەت؟ رۆبۆتەکە وەڵامێکی سەرنجراکێشی پڕ وردەکاری دەداتەوە.

دوای چەند مانگێک لە چاوەڕوانی لە کۆتاییدا توانیمان هەژمارێکی وێبسایەتی Open AI وەرگرین، ئەو وێبسایتەی خاوەنی چاتی Chat GPTـیە کە بەناوبانگترین رۆبۆتی چاتە لە جیهاندا و مایکرۆسۆت بۆ گەڕانی Bing زیادی کرد، بەکارهێنانی سنووردارە و بەشێوەی ئیمەیڵە، بەکار‌هێنەر زۆر بە هەستیاری وەردەگرن.

یەکەم پرسیار لەو رۆبۆتەم کرد ئەوە بوو"کەی کوردستان دەبێتە دەوڵەت؟" ئەو وەڵامەکەی بەو شێوەیە بوو: "پرسی سەربەخۆیی کورد و دامەزراندنی دەوڵەتێکی خاوەن سەروەری کوردستان، پرسێکی ئاڵۆز و مشتومڕاوییە، کە دەیان ساڵە باسی لێوە دەکرێت. دروستکردنی دەوڵەتی کوردی پێویستی بە گۆڕانکاری بەرچاوی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی دەبێت، هەروەها رێککەوتنی لایەنە جۆراوجۆرەکانی بەشداربوو.

وەڵامی رۆبۆتی Chat GPT
وەڵامی رۆبۆتی Chat GPT

لە ئێستادا هیچ هێڵێکی کاتیی روون و گەرەنتی نییە کە کوردستان لە ئایندەیەکی نزیکدا ببێتە دەوڵەت. بەشێک لە لایەنە کوردییەکان بەردەوامن لە کارکردن بۆ سەربەخۆیی، هەندێکی تریش بە دوای ئۆتۆنۆمییەکی زیاتر لە چوارچێوەی دەوڵەتانەوەن.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە عێراق لە ئێستاوە پلەیەک ئۆتۆنۆمی هەیە، بەڵام لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە وەک دەوڵەتێکی خاوەن سەروەری دانپێدانان نییە. هەروەها گەلی کورد لە تورکیا، ئێران و سووریاش دانیشتوانێکی بەرچاوی هەیە و ئەمەش پرسەکە زیاتر ئاڵۆزتر دەکات.

لە کۆتاییدا پرسیاری ئەوەی کە کوردستان دەبێتە وڵات کەی یان ئایا دەبێتە دەوڵەت دەڵێت: وابەستەی چەندین فاکتەری جۆراوجۆرە، لەوانە سەقامگیری ناوچەیی، ئیرادەی سیاسی، پشتیوانی نێودەوڵەتی"، ئەم وەڵامە هەر لەلایەن وەرگێڕانی مایکرۆسۆفتەوە کرایەوە کوردی.

ئەوەی جێگەی سەرنجە وەرگرتنی زانیارییە لە ئینتەرنێت لەسەر کوردستان و کێشە سیاسییەکان، ئەو وەڵامە لەلایەن مرۆڤێکەوە نەنووسراوە، بەتەواوەتی لەلایەن ژیرییەکی دەستکرد نوسراوە کە وشە بە وشە وەکو زانیاری لە ئینتەرنێت وەردەگرێت و دەتوانێت بە ژیری دەستکرد واتە (AI) رستەی مانادار و راستی لێ دروستبکات.

وەڵامی رۆبۆتی Chat GPT
وەڵامی رۆبۆتی Chat GPT

جگە لەم پرسیارە، لەم رۆبۆتەمان پرسی شیعرێک لەسەر گەلی کورد بنووسێت، ئەمە شیعرەکەیە:

The Kurdish people, proud and free,

With hearts of fire and bravery.

Their spirit soars through hills and seas,

With stories of their history.

 

They've faced oppression, war and strife,

But still their culture thrives.

Their songs and dances fill the night,

With rhythm, joy, and life.

 

Their land is vast, their heritage strong,

Their courage shines like the dawn.

From the mountains to the sea they long,

For peace and unity to carry on.

 

Oh Kurdish people, rise above,

Embrace your freedom with pride.

May your voice be heard with a song of love,

And your spirit forever abide.

ئەم وشانەی لەم تێکستە بەکاری هێناوە هەر هەمووی پەیوەندی بە کولتوور، مێژووی خەڵکی کوردستانەوە هەیە، تەنانەی لەرووی جیۆلۆجییەوە باسی کوردستان دەکات.

ئەم وێبسایەتی OPEN AIـەیە دەتوانن خۆتان ناونووس بکەن، تا بتوانن بەکاری بهێنن.