عێراق نزیكه‌ی له‌سه‌دا 40ـی به‌رهه‌مه‌ كشتوكاڵییه‌كانی له‌ده‌ستده‌دات

عێراق نزیكه‌ی له‌سه‌دا 40ـی به‌رهه‌مه‌ كشتوكاڵییه‌كانی له‌ده‌ستده‌دات
عێراق نزیكه‌ی له‌سه‌دا 40ـی به‌رهه‌مه‌ كشتوكاڵییه‌كانی له‌ده‌ستده‌دات

K24 - هه‌ولێر:

عێراق به‌هۆكاری جیاواز به‌ رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رهه‌مه‌ كشتوكاڵییه‌كان له‌ده‌ستده‌دات.

سه‌ڵاح حاجی حه‌سه‌ن، نوێنه‌ری رێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان (فاو) له‌ عێراق رایگه‌یاند، ئاماژه‌كانی نزمبوونه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌می كشتوكاڵی له‌ عێراق به‌ڕوونی ده‌ركه‌وتوون، به‌تایبه‌ت به‌رهه‌مه‌ ستراتیژییه‌كان.

گوتیشی: "بۆ ئه‌مساڵ رێژه‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ له‌ نێوان 20-40%ـیه‌".

نوێنه‌ری رێكخراوی فاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌هۆكاری جیاواز، جووتیاری عێراقی نزیكه‌ی 20-40% له‌ هه‌ندێك له‌ به‌رهه‌مه‌كانی له‌ده‌ستده‌دات.